تەندروستی
وورده‌ وورده‌ كێشت دابه‌زێنه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان به‌ده‌ست كێشى زیاده‌ى له‌شمانه‌وه‌ ده‌ناڵێنین و هه‌رچى ده‌كه‌ین ڕزگارمان نابێت له‌ چه‌وورى له‌ش و وورگمان ، هه‌مووان ئاره‌زووى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مدا كێشمان به‌ته‌واوى دابه‌زێنین ، به‌ڵام ئه‌مه‌ خۆى له‌خۆیدا ناته‌ندروسته‌ ، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ وورده‌ وورده‌ كێشت دابه‌زێنیت .
• باشترین ڕێگه‌ی كێش دابه‌زاندن ، وورده‌ وورده‌ هه‌وڵ ده‌ده‌یت كێشت دابه‌زێنیت ،چونكه‌ خێرا دابه‌زاندنى كێش له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا دووچارى زیان ده‌بیته‌وه‌:-
* بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وریی باشتریین ڕێگا وه‌رزش كردنه‌, به‌تایبه‌ت خێرا ڕۆیشتن وپشت نه‌به‌ستن به‌ئۆتۆمبێل.
*ئه‌وخۆراكانه‌ی پێیان ده‌وترێت خۆراكی ڕێجیم ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش سوودی كه‌مه‌وزیانی زۆره‌ .
* كه‌متر بخۆ له‌وه‌ی كه‌ده‌یخۆیت: به‌تایبه‌ت شیرینیی وچه‌وریی وسوركراوه‌,وزیاتر میوه‌ بخۆ.
* ته‌نها چاودێریی كردنی خۆراك به‌س نییه‌ به‌ڵكو پێویسته‌ چاودێریی خواردنه‌وه‌ پڕ له‌ شه‌كره‌كانی وه‌ك خواردنه‌وه‌ گازییه‌كانیش بكرێت.
*دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌له‌ خۆراكی چه‌ور:وه‌ك گۆشتی چه‌ور,ئه‌وشیره‌مه‌نییانه‌ی چه‌ورییان زۆره‌ وه‌ك: په‌نییر,كه‌ره‌ و كرێم.
* چه‌ورییه‌ سروشتییه‌كان به‌كاربهێنه‌ وه‌ك چه‌وری ئاژه‌ڵ وڕۆنی زه‌یتوون.
*خۆت له‌ ماڵه‌وه‌ یان چوونت بۆ هۆڵى له‌ش جوان خۆت له‌ وه‌رزش و جووڵه‌ بێ به‌ش مه‌كه‌.
سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌ن كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌بنه‌ كه‌م بوونه‌وه‌ى چه‌وورى وورگ 
وه‌ك :(ماسى ، به‌رهه‌مه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ، مریشك ،ماست ).
353 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/5/2020 3:50:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ