زانست
ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا و كۆمپیوته‌ر
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-19) یه‌كێكه‌ له‌ نوێترین ڤایرۆسه‌كان و له‌مڕۆدا گه‌رمترین ده‌نگوباسی هه‌موو دونیایه‌. خاڵی جه‌ختی میدیا و خه‌ڵك له‌ ئێستادا ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسه‌یه‌ كه‌ بوه‌ته‌ هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵك.

 هه‌رچه‌نده‌ كۆرۆنا ته‌نها خه‌ڵك توشی نه‌خۆشی ده‌كات به‌ڵام ته‌كنه‌لۆجیاش به‌ده‌ر نیه‌ له‌م ڤایرۆسه‌. گروپێكی به‌رهه‌مهێنه‌ری زیانه‌واڵا هه‌ستاون به‌دروستكردنی ڕانسه‌موێرێك به‌ناوی Coronavirus Ransomware كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ په‌ڕله‌كردنی زانیارییه‌كانت وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تۆ ناتوانی سوود له‌ زانیارییه‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت وه‌رگریت هه‌تاوه‌كو پاره‌یان پێ نه‌ده‌یت.

هه‌ربۆیه‌ له‌م بارودۆخه‌دا پێویسته‌ ئاگامان له‌ ته‌ندروستی خۆمان و ئامێره‌كه‌مان بێت.

سه‌رچاوه‌ : تیك ئای‌.
116 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/31/2020 11:49:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ