هەواڵ
په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد: زانیاری‌ له‌سه‌ر لیستی‌ ڕیزبه‌ندی‌ نوێی‌ موچه‌خۆران بلاَو ده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

په‌رله‌مانتارێكی‌  كورد"چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ین تا لیستی ڕیزبه‌ندی نوێی مووچه‌خۆرانی وڵاته‌كه‌یان بۆ بنێرێ و له‌ په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن".

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا،  شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌ " دۆخی دارایی عێراق به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ بۆ ئه‌مساڵ و نه‌ بۆ ساڵی داهاتووش، به‌رگه‌ی هیچ زیادكردنێكی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناگرێت."

ئه‌و له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتیشی " چاوه‌ڕێی حكوومه‌ته‌ ڕیزبه‌ندی مووچه‌ی نوێیان بۆ بنێرێت، تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن و دواتر بیخه‌نه‌ ده‌نگدانه‌وه‌".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیادكردنی مووچه‌ نابێت، چونكه‌ دارایی وڵاته‌كه‌ به‌رگه‌ ناگرێت و دۆخی ئابووریی عێراق له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌.
1162 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/31/2020 10:38:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ