کۆمەڵایەتی
پێنج نیشانه‌ ئاماژه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ت به‌هاوسه‌رگیرى كۆتایى نایه‌ت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى ، له‌ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌ باوانه‌ى كه‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌رامبه‌ر به‌یه‌كترى هه‌یانه‌ و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دروست ده‌كه‌ن ، لێره‌دا ده‌پرسین تا چه‌ند ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ خۆشه‌ویستیانه‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و ده‌بنه‌ خێزانێكى به‌خته‌وه‌ر .

كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ ئاماژه‌ن بۆ دابڕانى ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ و به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنیان ، له‌خواره‌وه‌ به‌كورتى باس له‌و نیشانانه‌ ده‌كه‌ین :

*له‌هه‌موو شتێكدا پێكه‌وه‌ نین و ساز نین و به‌رده‌وام بیر و ڕاى جیاوازتان هه‌یه‌ ، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ ده‌بێته‌ ناكۆكى نێوانتان.

*ڕایی یه‌كترى وه‌رناگرن و شته‌كان به‌سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن .

*بێ پلانى بۆ داهاتووتان ، هیچ شتێك ده‌رباره‌ى داهاتووتان  باس ناكه‌ن.

*خێزانه‌كان دژى ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ بن .

*هه‌ست به‌ ئارامى و ئاسوده‌یى ناكه‌یت له‌گه‌ڵیدا و گرنگى به‌ یه‌كترى ناده‌ن.
238 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/30/2020 11:44:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ