ترافیک
له‌ پێكدادانێكدا دوو قوربانى لێ كه‌وته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌ سنووری قه‌زای پێنجوێن ئۆتۆمبیلێك له‌ دوو هاوڵاتی ماتۆڕسكیلی دا، دواتریش شۆفێره‌كه‌ هه‌ڵهات.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆی قه‌زای پێنجوین ڕایگه‌یاند له‌ ئاكامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبیلێك و ماتۆڕسكیلێك، دوو قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌.

راشیگه‌یاند كه‌ به‌هۆی پێكدادانه‌كه‌وه‌، یه‌كێك له‌ ماتۆڕسواره‌كان گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ئه‌وی تریش بریندار بووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی هاتوچۆی پێنجوێن، ڕوداوه‌كه‌ له‌جۆری پێكدادان بووه‌ له‌سه‌ر ڕێگای پینجوین _ گه‌رمك روویداوه‌ و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه‌.
164 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/24/2020 10:59:21 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ