هەواڵ
به‌غدا گواستنه‌وه‌ی موچه‌ بۆ سه‌ر حكومه‌تی عیراق به‌ یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌ره‌كان ده‌زانێ
 ئاڕاستە


په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ به‌غدا گواستنه‌وه‌ی موچه‌ بۆ سه‌ر حكومه‌تی عیراق به‌ یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌ره‌كان ده‌زانێ.

له‌ نووسینێكدا ,د. رێبوار كه‌ریم په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ رێكه‌وتنی‌ حكومه‌تی‌ عێراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌ری بگرتایه‌ به‌ ئاسانی مووچه‌ هه‌مو مانگێك به‌بێ لێبڕین ده‌درا. به‌ڵام په‌شیمانبوونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ رێگرییه‌كانی به‌غدا له‌ قاچاخچێتی گومركه‌كان ریسه‌كه‌ی كرده‌وه‌ به‌ خوری.
ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ نووسینه‌كه‌یه‌تی‌:
ئه‌گه‌رچی تا دوێنێ شه‌و حكومه‌تی هه‌رێم رازی بو نیوه‌ی گومركه‌كانی هه‌رێم بداته‌ به‌غداو رێگه‌ بدا چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی دیوانی چاودێری دارایی عیراق و ده‌سته‌ی خاڵه‌ سنورییه‌كان بێنه‌ نێو گومركه‌كانه‌وه‌ به‌پێی مادده‌ی (۱۱٤)ی ده‌ستور. له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا بڕی (۳۲٠) ملیار دیناری ده‌دایه‌ هه‌رێم.
به‌ڵام ئه‌م به‌یانیه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌و رێگه‌پێدانه‌ی به‌ نوێنه‌رانی چاودێری دارایی عیراق و ده‌سته‌ی خاڵه‌ سنورییه‌كان په‌شیمان بویه‌وه‌. به‌غداش بڕیاری دا پاره‌ نه‌نێرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م رێكه‌وتنه‌ سه‌ری بگرتایه‌ به‌ ئاسانی موچه‌ هه‌مو مانگێك به‌بێ لێبڕین ده‌درا. به‌ڵام په‌شیمانبونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ رێگرییه‌كانی به‌غدا له‌ قاچاخچێتی گومركه‌كان ریسه‌كه‌ی كرده‌وه‌ به‌ خوری..
چاوه‌ڕێی رێكه‌وتن مه‌بن، ته‌نها گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ سه‌ر به‌غدا چاره‌سه‌ره‌، ئه‌وه‌ش له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی وه‌زاره‌تی دارایی عیراقدا هاتوه‌ كه‌ تیایدا ده‌ڵێت ده‌یان هه‌زار ئیمزامان بۆ هاتوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و پێدانی له‌ڕێی ئه‌ژماری بانكییه‌وه‌ له‌به‌غداوه‌..
ئه‌مه‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ پرۆژه‌كه‌مان و هه‌مومان پێكه‌وه‌ ده‌ڕۆینه‌ قۆناغێكیتر. به‌مزوانه‌ش هه‌نگاوی گه‌وره‌تر ده‌بینن.
ئیتر به‌سه‌ ده‌بێ كێشه‌ی موچه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی چاره‌سه‌ر بكرێت. ئێوه‌ش پشتگیریمان بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌ ئیمزا كۆكردنه‌وه‌و ساردمه‌بنه‌وه‌.
د.رێبوار كریم محمود
په‌رله‌مانتاری عیراق
361 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/13/2020 1:18:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ