هەواڵ
ته‌ندروستی سلێمانی .. پێویسته‌ حكومه‌ت ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكات
 ئاڕاستە


به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی سوپاسی خۆبه‌خشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كات، راشیگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكات و له‌وه‌ زیاتر مافه‌ داراییه‌كانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی فه‌رامۆش نه‌كات.

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ,د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌م بارودۆخه‌دا خۆبه‌خشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی نه‌بونایه‌ كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان دووچاری داڕمان ده‌بووه‌وه‌، بۆیه‌ پێوسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسیان بكات و ده‌رگای دامه‌زراندنیان بۆ بكاته‌وه‌.

د.سه‌باح هه‌ورامی وتی: رێكخراوی GIZ به‌سوپاسه‌وه‌ ته‌نها له‌پارێزگای سلێمانی له‌پرۆژه‌یه‌كدا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ 50 خۆبه‌خش ئیمزاكردوه‌ بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ، ك ه‌پێشتر ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ بێ هیچ هاوكارییه‌كی ماددی پشتیوانی كه‌رتی ته‌ندروستی بوون.

وتیشی‌:پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكات و له‌وه‌ زیاتر مافه‌ داراییه‌كانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی فه‌رامۆش نه‌كات,راشیگه‌یاند ,بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە کەرتی تەندروستی بە دۆخێکی خراپدا دەڕوا و بەشێکی زۆری نەخۆشخانەکان داخراون و ژمارەیەکی زۆری پزیشکان مانیان گرتووە و کارەکانیان جێهێشتووە.
79 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/13/2020 1:15:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ