هەواڵ
بڕیار له‌سه‌ر دەستپێكردنه‌وه‌ى دەوامی زانكۆ‌و پەیمانگەكان ده‌درێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڕیار لەسەردەستپێكردنه‌وه‌ى دەوامی زانكۆ‌و پەیمانگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌دات.
 
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت كەی دەوامی زانكۆ‌و پەیمانگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2020 بۆ 2021 دەستپێدەكات ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەفتەی داهاتوو كۆدەبێتەوەو بڕیار لەسەر رۆژێك دەدرێت بۆ دەستپێكردنی خوێندنی ساڵی نوێ‌ لە زانكۆ ‌و پەیمانگەكان بە ئەهلی ‌و حكومییەوە".
 
 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: لیژنەیەك بە سەرپەرشتی بریكاری وەزارەت بۆ چۆنێتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن پێكهاتووە .
 

56 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/13/2020 11:21:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ