هەواڵ
رێباز حەملان: ئه‌و پاره‌یه‌ى ئامادەیە بەشی مووچەخۆران ناكات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، " لە ئێستادا ٣٥٠ ملیۆن دۆلار له‌ داهاتی ناوخۆ و نەوت ئامادەیە بۆ مووچە، بەڵام بەشی مووچەخۆران ناكات".

 

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند" ئێمە وەكو حكومەتی هەرێم ئێستا ٣٥٠ ملیۆن دۆلارمان لە داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ لەبەردەستە، بەڵام بەمە مووچە نادرێت، مووچە پێویستی بە ٧٥٥ ملیۆن دۆلار هەیە، بۆیە پێویستمان بەوەیە، بەغدا ئەو بەشەی كە بۆمان دیاری دەكات بنێرێت و هەروەها بەشێكی تریش قەرزبكەین بۆ ئەوەی بتوانین تەواوی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدەین". 

 
ئاشکراشیکرد: ئەوەی هەیە تا ئێستا حكومەتی عێراق ئامادەیی دەربڕیووە كە ئەوەش قسەیەو نەبوە بە كردار، ئەویش ئەوەیە كە تەنیا ٣٠٠ ملیار دینار مانگانە بنێرێت و ئێمەش كە ئامادەییمان دەربڕیوە نیوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم بدەینە بەغدا، بەڵام ئەو بڕە پارەیە بۆ ئێمە سودی نابێت، ئەگەر زیادی نەكەن.

 

53 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/13/2020 9:10:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ