هەواڵ
موچەی كەی دابەشدەكرێت
 ئاڕاستە
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی لەبارەی مووچەوە ئەنجامدا، ئەم هەفتەیە مووچە دابەشناكرێت .

ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی لەبارەی مووچەوە ئەنجامداو بەهۆی نەبوونی كۆدەنگی لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران بە بێ لێبڕین نەگەیشتنە ئەنجام لەسەر ئەو پرسە كۆبوونەوەكە كۆتایی پێهێنرا.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دابەشكردنی موچەوە نەگەیشتە ئەنجام، بەوەش ئەم هەفتەیەش موچە دابەشناكریت.
ئەمەش لە كاتێكدایە، لە ئێستادا موچەخۆرانی هەرێم لە مانگی هەشتدان، بەڵام تاوەكو ئێستا موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە و موچەی مانگی شوباتیش بە لێبڕنی لە ٢١٪ەوە بەسەر موچەخۆراندا دابەشكرا.
995 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/12/2020 5:27:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ