هەواڵ
لەدوای چوار ڕۆژتەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوەکەلەڕوباری سیرواندا خنکا
 ئاڕاستە

عەلی جەمال قدوری مقەدەمی ماڤپەروەر لێپرسراوی ڕاگەیاندنی گەرمیان بڵاویکردۆتەوە لەدوای چوار ڕۆژ لەخنکاندنی لەڕوباری سیرواندا ئەمڕۆ تەرمی گەنجە خنکاوەکە دۆزرایەوە.

 چوار ڕۆژ پێش ئیستا لەکاتی مەلەکردندا لەگوندی قولەسوتاو گەنجێکی دانیشتووی قەزای کەلار بەناوی ( محمد جلال سەمین ) لەڕوباری سیروان خنکا دوای چوار ڕۆژ گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە تەرمەکەی لەڕوباری سیروان دۆزرایەوە .

لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێت.
.
116 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/10/2020 4:30:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ