هەواڵ
ڕوونکردنەوەیەک لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە
 ئاڕاستە


لە چەند سایتێکدا چەند نووسراوێکی حکومەت بڵاوکراونەتەوە کە تایبەتن بە دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە کە گوایا نایاسایین و گەندەڵییان تێدا کراوە ! . بەداخەوە دیارە ئەوانەی ئەم هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە هیچ  ئاگادارییەکیان لە بارەی  یاسا و  دامەزراندنی حکومییەوە نییە ئەگینا نەدەکەوتنە ناو ئەو هەڵە زەقەوە.  ئێمە لە کاتێکدا سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە رەت دەکەینەوە.

 بە پێویستیشی دەزانین ئەو خاڵانەی خوارەوە ڕوون بکەینەوە :

یەکەم : ئەو نووسراوانەی بڵاوکراونەتەوە هەموویان یاسایین و هیچ سەرپێچییەکی یاساییان تێدا نییە .
دووەم: بە پێی پەیڕەوی ئەنجومەنی وەزیران ، هەر یەک لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، بە پێی پێویست بۆیان هەیە چەند ڕاوێژکارێک دابمەزرێنن بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان . 
سێیەم : پۆستی ئەو بریکاری وەزیرانەی ناویان هاتووە ، لە یاسای وەزارەتەکان و یاساکانی دیکەدا بوونیان هەیە و بەتاڵ ( شاغر ) بوون ، بۆیە پێویست بوو پڕ بکرێنەوە.

چوارەم : لەم کابینەیەدا ، دامەزراندن لەو پۆستە باڵایانەدا، بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و لە کەمترین ئاستدایە و تەنیا لە کاتی پێویستیدا  فەرمانبەر دادەمەزرێت.

پێنجەم: کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی  یاسای چاکسازی، سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی بابەتی فەرمانبەری پلەباڵای ( معوم)ە، ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوونی چاکسازییە کارگێڕی و داراییەکانی کابینەی نۆیەمە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی پلە باڵاکان لە میلاکی گشتیدا. 

هیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن پیشەییانە مامەڵە بکەن و لە پێناو مەبەستی تایبەتیدا، چەواشەکاریی نەکەن. 

دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
2020/8/10
152 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/10/2020 4:29:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ