هەواڵ
پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دابەشدەكرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


حكومەتی عێراق پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات و ئەم هەفتەیە دابەشدەكرێت.

نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم   ڕايگەیاند: حكومەتی عێراق هەشت ملیار دیناری وەك قۆناغی یەكەمی پارەی جوتیاران بۆ هەرێم ناردووە و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

وتیشی: پارەكە ٢ ملیار دیناری بۆ هەولێر و ٣ ملیاری بۆ سلێمانی و ٣ ملیارەكەی تریش بۆ دهۆكە.

دووپاتیشیكردەوە: پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لەلایەن سایلۆكانەوە وەستاوە و بۆ ئەمساڵ حكومەتی عێراق ٣٩٠ هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی وەرگرتووە و بە چەند قۆناغێك پارەی گەنمەكە دەنێرێت و لە كاتی گەیشتنی دەست بە دابەشكردنی دەكەن.
141 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/10/2020 9:56:01 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ