هەواڵ
ته‌ندروستى هه‌رێم:نرخى چاره‌سه‌رى كۆرۆناى دیاریكرد
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
تەندروستی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی نرخی چارەسەری کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان هەركەسێك لەو نرخە زیاتر لە نەخۆش وەربگرێت، سزا دەدرێت.

بەگوێرەی نووسراوێک کە واژۆی (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی لەسەرە، تەواوی نرخەکانی خزمەتگوزاری چارەسەری بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان (ئەهلیەکان) سنوردار کراون و نرخەکان دیاری کراون.

لە فەرمانەكە ڕوون كراوەتەوە، كۆی گشتی نرخەكان %40 بۆ %50 كەم دەكرێتەوە، ئەوەیش بەپێی خزمەتگوزارییەكان دیاری دەكرێت.

لە نوسراوەکەی وەزیری تەندروستیدا کە دوێنێ یەکشەممە دەرچووە هاتووە، هیچ نەخۆشخانەیەک بۆی نیە زیاتر لەو نرخانەی دیاریکراوە پارە لە هاوڵاتی وەربگرێت.

379 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/10/2020 9:35:01 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ