زانست
سامسۆنگ به‌شێوازی ئۆنلاین نوێترین به‌رهه‌مى نمایش ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كۆمپانیای سامسۆنگ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری مۆبایل و ئامێری ئه‌لیكترۆنی، ، سامسۆنگ گه‌لا‌كسی، گه‌لا‌كسی نۆت 20 و گه‌لا‌كسی نۆت 20 ئۆڵترای له‌كالیفۆرنیا نمایشكرد. 

مێری لی، به‌ڕێوبه‌ری ستراتیژی و هاوبه‌شی كۆمپانیای سامسۆنگ له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند رۆژ له‌ دوای رۆژ مه‌ودای نێوان شوێنی كاركردن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌ ، كۆمپانیاكه‌ش ده‌بێت ئاسانكاری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ودایه‌ بكات كه‌ له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌ك و راستییه‌كی نوێ.

مێری لی ده‌ڵێت به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانی كۆمپانیای سامسۆنگ به‌و ئامانجه‌ دروستكراون كه‌ خزمه‌ت به‌ ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا بكات.

جگه‌ له‌و دوو به‌رهه‌مه‌ كۆمپانیای سامسۆنگ چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی نوێی خستووه‌ته‌ڕوو ، یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ مۆبایلی چه‌ماوه‌ی گه‌له‌كسی زێد فۆڵدی دووه‌. 

هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌ تابلێته‌كانی ئێس حه‌وت و ئێس حه‌وت پله‌سی ئه‌پده‌یت كردووه‌ته‌وه‌.

نمایشی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ فرۆشی كۆمپانیای سامسۆنگ له‌ چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو به‌ رێژه‌ی 29٪ كه‌میكردووه‌.
159 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2020 10:50:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ