هەواڵ
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە زانیاری دەخاتەڕوو
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن
ئەندازیار تاھیر عەبدوڵا،بەڕبوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" دوای ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمڕۆ شەممە ١⁄٨⁄٢٠٢٠ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەست پێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،بەپێی ڕێکارە تەندروستییەکان فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان کراونەتەوە، ھەروەھا  ھەموو کۆمپانیاکانی گەشت و  گوزار ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندی ڕێکارە تەندروستیەکان بن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوکەسەی گەشت دەکات، پێویستە چوار کاتژمێر پێش گەشتەکەی لەناو فڕۆکەخانەی سلێمانی ئامادەبێت، ئەگەر گەشتیارێک پشکنینی پزیشکی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نەکردبێت، گەشەکەی کانسڵ دەبێتەوە و ڕێگەی پێ نادرێت گەشەکەی بکات.

باسیلەوەشکرد،ماوەیەکی دیاری کراومان دەوێت، تاوەکو ھەموو گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، وەکو سەردەمی پێش ڤایراسی کۆرۆنا ئاسایی دەبێتەوە، بۆیە ئێستا کە گەشتەکان ئاسایی بوونەتەوە، خەڵکی وا ھەست نەکات،  گەشتەکانمان وەک قۆناغی پێش کۆرۆنا ئاسایی بوەتەوە،ئەمە قۆناغی یەکەمی ئاسایی بوونەوەی گەشتەکانە بێگومان قۆناغی دووەم و سێیەمی ماوە.

جێگەی باسە،،ماوەی شەش مانگە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆراناوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراوە، بەو ھۆیەشەوە لە سەدا چل داھاتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دابەزیوە.

133 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/1/2020 5:10:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ