هەواڵ
هەرکەس گەشتەی نزیکە دەبێت ئەم کارە بکات
 ئاڕاستە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوکەسانەی گەشتەکانیان نزیکە ئاگادار دەکاتەوە  پشکنین ئەنجام بدەن.
دوابەدوایی بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٨/١ ەوە 
بەپێ ی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی و بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی 
ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێز دەکەین کە پێویستە پێش (٤٨) کاتژمێر لە ئەنجامدانی گەشتەکە پشکنینی (PCR) ئەنجام بدەن بۆ ئەو مەبەستە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر علی والی بەگ لە سلێمانی - سەرچنار دیاری کراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە ، داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین ئەوانەی کە گەشتەکانیان نزیکە پلە بکەن لە ئەنجامدانی ئەو پشکنینەبە پێچەوانەوە بەبێ ئەنجامدانی پشکنین گەشتیار ڕێگەی پێنادرێت گەشت بکات . 

بەھیوای پابەندبوون و سەلامەتیتان 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 
٢٠٢٠/٧/٣١
274 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/31/2020 4:50:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ