هەمەڕەنگ
چۆن وادەکەیت منداڵەکەت زیاتر چالاک بێت
 ئاڕاستە

منداڵ لەیەکەم ڕۆژی لەدایک بوونی ،تا یٔەو ڕۆژەی کە فێر دەبێت چۆن یٔەوانە جێبەجێ بکات کە فێر کراوە، چالاکی دروست دەست پێ دەکەن و یاری دەکەن و جەستە ڕادەهێنن و ماسولکە بەھێز دەکەن.
بە پێی وتەی شارەزایان ، منداڵ لە نێوان ١بۆ٣ ساڵی تەمەنی پێویستە چالاکی جەستەی زۆر بێت ،بە جۆرێک نزیکەی ١٢٠ خولەک بێت  لە ڕۆژێکدا ، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ھەردوو یٔاستی کۆمەڵایەتی و سۆز گەشە بسێنن  ، هەروەها یٔێسک و ماسولکە و دڵ گەشە بکەن .

لە یەکەم ھەنگاو کە منداڵ دەڕوات بەپێ ، دەبێت
لەگەڵ ھاوتەمەنەکانیان یاری بکەن، دەتوانن لە ژوورەکانیان چالاکیەکان دەست پێ بکەن پاشان بیانگوازنەوە  بۆ دەرەوە. 
هەروەها بۆ گەشەیەکی تەندروست پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:
• بە دەنگی بەرزی مۆسیقا سەما بکات و باز بدات
 • ھاویشتن و یاری کردن لەگەڵ تۆپ بکات
• سەردانی پارکی پێ بکرێت و یاری لەگەڵ منداڵی دیکە بکات.
• دەتوانرێت یاریەکی پێ ئەنجام بدرێت کە ڕۆڵێکی گونجاو ببینێت بۆ منداڵان ، وەک مەلەکردن وجوملاستیک.
•بۆ یارمەتی دانی منداڵانی تازە پێگەیشتوو بۆ سوود وەرگرتن لە زۆربەی چالاکییە دروستەکان پێویستە لە ڕۆژێکدا ٩٠ بۆ ١٢٠ خولەک ڕاھێنانی جەستەی ئەنجام بدەن و لە تەلەفزیۆن و یاری ڤیدۆی و یٔامڕازە ھونەرییەکان دوربکەونەوە و یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕۆژێکدا تەنها ٢ کاتژمێر بەکار بهێنن.

وەرگێڕان:زریان بایز
140 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/23/2020 6:26:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ