هەواڵ
کازمی ڕەزامەندی دا بەگەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ کەرکوک.
 ئاڕاستە

نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان له‌ په‌رله‌مانی عیراق باس لە ره‌زامه‌ندبوونی مسته‌فا كازمی دەکەن سوبارەت بەگه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ شاری كه‌ركوك و لەو بارەیەوە نیگەرانی خۆیان ڕاگەیاندووە.

سایتی سۆمه‌ریه‌ نیوز ڕایگەیاندووە:نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك له‌ په‌رله‌مانی عیراق گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یان بۆ شاره‌كه‌ به‌ "پێشهاتی مه‌ترسیدار و پێشێلكردنی ده‌ستور" وه‌سفكردوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نوێنه‌رانی ئه‌و پێكهاتانه‌ دەڵێن:"پێشهاتێكی مه‌ترسیدار و پێشێلكردنی ده‌ستوره‌، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی كه‌ركوك په‌سه‌ند بكات".

ئەوەش دەڵێن:ئێمه‌ وه‌ك نوێنه‌رانی هه‌ردوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی و توركمان به‌ته‌واوی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنی بۆچونی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێككه‌وتووه‌".

ھەر لە بەیاننامەکەدا نوێنه‌ری عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك بۆچونیان وایە،گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ زیانی بۆ ئه‌و ئاشتی و سه‌قامگیرییه‌ ده‌بێت كه‌ دوای پرۆسه‌ی سه‌پاندنی یاسا له‌ ساڵی 2017 له‌ كه‌ركوك هاتوه‌ته‌ ئاراوه
269 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/6/2020 11:41:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ