هەواڵ
بۆماوەی هەفتەیەک ئاوی خواردنەوە لەسلێمانی نابێت
 ئاڕاستە


بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی ئاو لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی یەک هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت.

 دابەشکردنی ئاو لە قەزاوناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و تەکێ و گۆپاڵە بەردەوام دەبێت لەگەڵ گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و کوردسات و هەواری شار.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەکات دەست بەئاوەوە بگرن  تا چارەسەری شکانی بۆریە ئاوەکان دەکرێت.

307 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/5/2020 6:22:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ