هەواڵ
هەنگاوێکی گرنگی ڕێکارەکانی به پارێزگابونی هەڵەبجە تەواو
 ئاڕاستە

ئەمڕۆ هەنگاوێکی زۆر گرنگی ڕێکارەکانی بە  پارێزگابوونی هەڵەبجە لە عێراق تەواو بوو ،ئەویش جیاکردنەوە و چاپکردنی فۆرمی خۆراکی هەڵەبجە هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق و هەرێمی کوردستان.


فۆرمی خۆراکی پارێزگای هەڵەبجە. چاپ کراوە و تەواو بووە لە ئایندەیەكی نزیکدا دەگاتە دەستی هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەڵەبجە.....
زۆر سوپاس بۆ زۆر بەڕێز کاک جمال لە پسوڵەی خۆراکی سلێمانی ، کە لەیەکەم ڕۆژی دروستکردنی پسوڵەی خۆراک لەگەڵ بەڕێز ( ابتهال هاشم ) وەک ( مدیر عام التخگیگ والمتابعه‌ فی وزاره‌ التجاره‌ ) لە گەڵ هاوکارەکانیان لە هەردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق و هەرێم، تا ئەمڕۆ بەردەوام لە خەمی پێکهێنانی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە و فۆرمی خۆراک بەناوی هەڵەبجە و جیاکردنەوەی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ، شان بەشانی زۆر بەڕێز کاک یاسین بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی و فەرمانبەران لە پسوڵەی خۆراکی سلێمانی و پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە و هەربەڕێزێک کە بە ئاگاداری و بێ ئاگاداری پارێزگای هەڵەبجە لە خەمی پارێزگای هەڵەبجە دا بووە چ لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی بازرگانیی و بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی....هتد.
بەڕێز کاک جمال ئەتوانم بڵێم دەیان جار سەردانی بەغداد و وەزارەتی بازرگانیی عێراقی بۆ ئەو مەبەستە کردووە و 
زۆر سوپاس و پێزانینی  ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە ئاڕاستەی کاک جمال و ئیبتهال خان دەکەین و نمونەیان زۆر بێت.
وێنەیەکی فۆرمەکە کە بەرێز کاک جمال بۆی ناردین رۆژی ٢٣/٦/٢٠٢٠
كاوه‌ عه‌لی كه‌ریم /جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌
110 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/2/2020 5:05:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ