هەواڵ
نزیکی (٨) هه‌زار ماسی به‌هۆی ژه‌هراوی بوون و پیس بوونی یٔاوه‌که‌وه‌ له‌ناوچوون
 ئاڕاستە


یٔه‌م شه‌و پاش یٔاگادارکردنه‌وه‌مان له‌ لایه‌ن جووتیارێکه‌وه‌ که‌ سه‌رجه‌م ماسیەکانی ناو کێڵگه‌که‌ی له‌ناوچوون و مردوون کە که‌نزیکه‌ی  (٨)هه‌زار ماسیە و کێڵگەی بە خێوکردنی ماسیەکان دەکەوێتە ناو ‌ گوندێکی سه‌ر به‌قه‌زای سیدسادق.

 ده‌ست به‌جێ به‌فه‌رمانی  ( دیاری ره‌فیق ) قایٔمقامی سیدسادق لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت سه‌ردانی کێڵگه‌ی به‌خێوکردنی ماسیه‌کانی کرد و ده‌ستکرا به‌ پشکنین و هۆکاری له‌ناوچوونی ماسیه‌کان .

پاش پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ و دکتۆری هۆبه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سیدسادقه‌وه‌، ده‌رکه‌وت که‌ به‌هۆی پیس بوون و ژه‌هراوی بوونی یٔاوه‌که‌وه‌بووه‌ که‌ تێدا مادده‌ی (یٔامۆنیا) به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ به‌ هۆکاری لە ناوچوونی ماسیه‌کان، که‌ یٔه‌م ماددەیە ‌ له‌ یٔه‌نجامی دروست بوونی قه‌وزه‌ و نه‌مانی یٔۆکیسجین و بیس بوونی زۆر و نه‌گۆڕینی یٔاوی ناو حه‌وزه‌کان دروست ده‌بێت و دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی

         ڕاگه‌یاندنی 
قایٔمقامێتی قه‌زای سیدسادق 
 ١ - ٧-٢٠٢٠
138 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/2/2020 5:01:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ