هەواڵ
داوایەک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکرێت کە هەواڵی بەپەلەی مردن ڕابگرن
 ئاڕاستە



بانگەوازێک بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و میدیاکار و سۆشیال میدیا ،تکایە هەواڵی بەپەلەی مردنەکان ڕابگرن.

دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر بڵاوبونەوەی کۆڕۆنا لەجیهان ، ئێستا وەک لە ئامارەکان دەردەکەوێت ژمارەی چاکبوونەوە و ژمارەی ئەوانەش کە بەسووکی توشی کۆڕۆنا دەبن زیاتر بووە ، هەروەک لە وێنەی هاوپێچ دەردەکەوێت.
لەبەر ئەوە بۆ چیتر نەشڵەژان و نەترساندنی خەڵک و هێورکردنەوەی دەروون و بەرزکردنەوەی وورەی خەڵک و باشتر بەرگەگرتن و بەسوکی تێپەڕاندنی ئەو پەتایە .
تکایە هەواڵی بەپەلەی مردن ڕابگرن و زیاتر سەرنج بخەنە سەر هەواڵەکانی چاکبونەوە
کە ئێستا لە جیهان زیاتر لە نیوەی توشبووان بەتەواوی چاکبونەتەوە و ئەوانی تریش زۆربەی هەرە زۆریان بەسوکی توشی بوون.
هاوکاریتان ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لەخێراکۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە لەکوردستان.
هانی خۆپاراستن و پابەندوون بەڕێنماییە خۆپارێزیەکان بدەن
ئەو دۆخەش بەسەرکەوتوویی تێدەپەڕێنین ...
لەگەڵ رێزماندا...

بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە.
430 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/1/2020 9:05:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ