هەمەڕەنگ
بێ وه‌رزش كێشت دابه‌زێنه‌
 ئاڕاستە

زۆربه‌مان بۆ دابه‌زاندنى كێشى و تواندنه‌وه‌ى چه‌وورى وورگ په‌نا ده‌به‌ینه‌ وه‌رزشى قورس و ڕێجیم كردن ،زۆرجار ئه‌وه‌نده‌ ماندوو ده‌بیت واز ده‌هێنیت له‌و وه‌رزش كردنه‌ ،پسپۆرانى بوارى له‌ش جوانى باس له‌ سێ شت ده‌كه‌ن كه‌ یارمه‌تیت ده‌دات له‌ كێش دابه‌زاندندا.
*هه‌ناسه‌دان : پێویسته‌ خۆت فێرى ڕێگاكانى هه‌ناسه‌دان بكه‌یت هه‌وڵ بده‌ هه‌ناسه‌دان و هه‌ناسه‌ وه‌رگرتنیش له‌ڕێگه‌ى گه‌ده‌ته‌وه‌ بێت نه‌ك له‌ڕێگه‌ى سنگه‌وه‌ بێت و هه‌ناسه‌ى قووڵ بده‌ره‌وه‌ .
*گه‌رماو كردن به‌ ئاوى سارد و گه‌رم: باشتروایه‌ به‌ ئاوى شله‌تێن خۆت بشۆیت به‌ڵام بیرت نه‌چێت پێش ئه‌وه‌ى له‌گه‌رماو بێیته‌ ده‌رێ پێویسته‌ ته‌شتێك ئاوى سارد بكه‌یت به‌خۆتدا جگه‌ له‌وه‌ى بۆ دابه‌زاندنى كێش یارمه‌تیت ده‌دات و هۆكارێكیشه‌ بۆ ڕێك بونه‌وه‌ى لێدانى دڵ و كه‌م بوونه‌وه‌ى فشارى خوێن .
*كاتى نوستن : كاته‌كانى نوستنت ڕێك بخه‌ زوو بنوو و زوو هه‌سته‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ ژه‌مى چه‌وورو قوورس.
593 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/1/2020 3:13:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ