دۆسیە
یاسای چاكسازی كێ دەگرێیتەوە و چی لە دۆخەكە دەگۆڕێیت؟
 ئاڕاستە

هەروەك لای هەموان ئاشكرایە یاسای ژمارە(٢ )ساڵی( ٢٠٢٠) تایبەت بە چاكسازی لەپەرلەمانی كوردستان دەرچوێنرا و دواتر ئەنجومەنی وەزیران كارئاسانی یاساكان جێ بەجێ كرد و وەزارەتی دارایش ڕێنمای جێ بەجێ كردنی یاساكەی دەركرد رێنمای ژمارە (١٢) و(١٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ لەبەرواری ٢٠٢٠/٦/٢٩ داوای لە وەزارەت و دەستە وفەرمانگە نەبەستراوەكان بەوەزارەت كردوە
یاسای لە چەند بەشێك پێكهاتوە تایبەت بە مووچە خۆران
🔹ڕێكخستنەوەی پلە و ناونیشانی وەزیفی
🔹ڕێكخستنەوەی خانەنیشینی سەربازی و مەدەنی
🔹ڕێكخستنەوەی دەرماڵەكان

🔸ڕێكخستنەوەی پلە و ناونیشانی وەزیفی

🔹یاساكە بەڕوونی دەڵێت ڕێكخستنەوەی پلە و ناونیشانی وەزیفی لەسەر بنەمای ساڵانی خزمەت كەسەیری یەك بەیەكی دۆسیەی مووچەخۆران دەكرێیت و دواتر پلەو ناونیشانە یاسایەكان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەكرێتەوە بۆبریاری كۆتایی
🔸بەپێی یاسا ی ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨ ی هەموار كراو تایبەت بە مووچە و فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەری گشتی پلە و ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەران دیاریكراوە بەم شێوەیە
1/بێ بروانامە پلە ١٠ قۆناخی یەك
2/بڕوانامەی سەرەتایی پلە ١٠ قۆناخی چوار
3/بڕوانامەی ناوەندی پلە ٩ قۆناخی یەك
4/بڕوانامەی ئامادەیی پلە ٨ قۆناخی یەك
5/بڕوانامەی پەیمانگا پلە ٨ قۆناخی پێنج
6/بڕوانامەی زانكۆیی پلە ٧ قۆناخی یەك
7/بڕوانامەی زانكۆی٥ و ٦ساڵی پلە ٦ قۆناخی یەك
8/بڕوانامەی ماستەر پلە ٦ قۆناخی سێ
9/بروانامەی دكتۆرا پلە ٥ قۆناخی سێ
مووچەی بنەڕەتی پلەكان بەمشێوەیەیە
مووچەی پلە ١٠ لە ١٤٠ هەزار دەست پێدەكات تا ١٨٠هەزار
مووچەی پلە ٩ لە١٨٥هەزار دەست پێدەكات تا ٢٢٥هەزار
مووچەی پلە ٨ لە ٢٤٠ هەزار دەستپێدەكات تا ٢٩٠هەزار
مووچەی پلە ٧ لە٢٩٦هەزار دەستپێدەكات تا ٣٥٦هەزار
مووچەی پلە ٦ لە ٣٦٢هەزار دەستپێدەكات تا ٤٢٢هەزار
مووچەی پلە ٥ لە ٤٢٩هەزار دەستپێدەكات تا ٤٩٩هەزار
مووچەی پلە ٤ لە ٥٠٩هەزار دەستپێدەكات تا ٦٠٩هەزار
مووچەی پلە ٣لە ٦٢١هەزار دەستپێدەكات تا ٧٤١هەزار
مووچەی پلە ٢ لە ٨٥٨هەزار دەستپێدەكات تا ٩٢٨هەزار
مووچەی پلە ١ لە ٩٤٨هەزار دەستپێدەكات تا ١ ملوێن وسەد و چل و هەشت هەزار
هەر پلەیەك لە ١١ قۆناخ پێكدێت و هەر قۆناخێك یەك ساڵی پێویستە
🔹بۆنمونە گەركەسێك ئێستا پلەكەی ۳ و ناونیشانی بەڕێوەبەر بێیت و خاوەن بڕوانامە نەبێیت ئەوا بەم شێوەیە ڕێك دەخرێتەوە پلەكەی لە پلە ٣ وە دێتە پلە ١٠ و دواتر هەر چوار ساڵێكی خزمەت بە پلە بۆ هەژمار دەكرێیتەوە وەئەگەر خاوەن بڕوانامه بوو بە پێی بڕوانامەكەی پلەكەی پێدەدرێیت و دواتر بە پێی ساڵانی خزمەت پلەكەی جێگیر دەكرێیت

🔸خانەنیشینی

🔹ڕێكخستنەوەی پلەی خانەنیشینان بە دوو بەش دەكرێیت بەشی یەكەمیان هەموو ئەوكەسانەی بەپلەی تایبەت و وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی خانەنیشین كراون و كە ڕۆژێك بە كرداری لەو پلەیەدا نەبوون ئەوا ئەو پلەی خانەنیشیان هەڵدەوەشێنرێتەوە و پلەیەكی تریان پێدەدرێت
بەشی دوەمی هەموو ئەو كەسانەی ڕۆژێك پێشمەرگە نەبوون و بە پلەكانی پێشمەرگە خانەنیشین كراون ئاوا بە پێی یاساكە خانەنیشینیان هەڵدەوشێنرێیتەوە ئەوانەی پلەی زیاتر یشیان پێدراوە پلەكەیان لێ كەم دەكرێیتەوە

🔹ڕێكخستنەوەی دەرماڵەكان

🔸بەشێكیان تایبەتە بە ڕێكخستنەوەی دەرماڵەكان كە هێشتا ڕێنمایی بۆ ئەو بەشە دەرنەكراوە چونكە لەسەر شێوازی ڕێكخستنەوەكە نەگەیشتوون بە ڕێكەوتن، حكومەت چاوی لەم بەشەیە بە كەم كردنەوەی زۆرێك لەدەرماڵەكان و یان كردنیان بەنیوە كە دەرماڵەی خۆراك و مەترسی لەوەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە یەكێكی ترە لە گفتوگۆكان چونكە وەزارەتی ناوخۆ بۆ هەر پۆلیسێك بڕی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ هەزار دەرماڵەی خۆراك و مەترسی دەدات و بۆ پێشمەرگەش دەرماڵەی مەترسی كە یەكێكن لە ئەگەرەكان كەم بكرێینەوە لەگەڵ دەرماڵەی هاندانی مامۆستایانی پەروەردە و نازناوی زانستی و خزمەتی زانكۆی و دەرماڵەی مەترسی وەزارەتەكانی تر و بەتایبەتر وەزارەتی كارەبا كە بەكرداری مەترسیان لەسەر نی یە كەم بكرێنەوە و

بڕە پارەیەكی زۆری بۆ بگرێیتەوە چونكە
هەرێمی كوردستان خاوەنی ٣٢٣ ٢٥٥ ١ مووچەخۆر كە بەم شیوەیە دابەش بوون
سەرجەم وەزارەتە مەدەنیەكان ٢٣١ ٤٣٠ فەرمانبەرن
وەزارەتی پێشمەرگە ٩٧٩ ٢١٧ پێشمەرگەن
پۆلیس و ئاسایش ٧٠٠ ١٠٤ پۆلیس وئاسایشن
خانەنیشین ٢٦٩ ٢٤٦ خانەنیشین
شەهیدان ٠٠٠ ٩٧ كەسن
كۆمەڵاتی ١٥٨ ١٥٩ كەسن
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابنین كردنی مووچە پێویستی 861 ملیار دینارە كە پێكهاتوە لە مووچەی بنەڕەتی و دەڕماڵەی جێگری و ناجێگیر كە (25) جۆر دەرماڵەن بەمشێوەیە:
(1)جۆر موچەی بنەڕەتی
3)جۆر دەرماڵەی جێگیر(خێزان، منداڵ،بروانامە)
• (21)جۆر دەرماڵەی ناجێگر(مەترسی ،جوگرافی،پایە،خۆراك، پیشەی،خزمەتی زانكۆی،نازناوی زانستی،هاندان،كاری زیادە، تایبەت، حاڵەتی دەگمەن،چاودێری،گواستنەوە،خزمەتی خاریجی،ئەندازیاری،مەترسی ئەمنی، دانیشتوو،فرۆكەوانی،مقگوعە،عدم مزاولە منهیە،مهینە،)
16%ی موچە بۆ دەرماڵەی جێگیر خەرج دەكرێ
• 40%ی موچە بۆ دەرماڵەی ناجێگیر خەرج دەكرێ
• 44%ی موچەی بنەڕەتی
ئەو وەزارەتانەی زۆرتین خەرجی مووچە دەبەن
وەزارەتی پەروەردە مانگانە بڕی (١٦٠ ملیار) دینار لە خەرجی موچە دەبات
• وەزارەتی ناوخۆ مانگانە زیاتر لە (١٥٠ ملیار) دینار لە خەرجی موچە دەبات
• وەزارەتی پێشمەرگە مانگانە زیاتر لە (١٢٠ ملیار) دینار لە خەرجی موچە دەبات
• وەزارەتی تەندورستی مانگانە نزیكەی (٦٠ ملیار) دینار لە خەرجی موچە دەبات
• وەزارەتی خوێندنی باڵا مانگانە نزیكەی (٥٥ ملیار) دینار لە خەرجی موچە دەبات
• خانەنیشینی سەربازی ومەدەنی (١٧٠ ملیار )دینار
ئەو دەرماڵانەی ناجێگیرانەی زۆرتین خەرجی دەبەن
(مەترسی، خواردن، هاندان،پیشەی، خزمەتی زانكۆی ، نازناوی زانستی، جوگرافی، پایە)

🔹پەرلەمانی كوردستان لە بەشی پێنجەمی مادەی (5)ی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020، بەڕوونی باس لە دەرماڵەكان دەكات ‌و بەهیچ شێوەیەك باسی بڕینی دەرماڵە ناكات ‌و تەنها هاتووە “سەرجەم دەرماڵەكان رێكبخرێنەوە”، بۆیە بڕینی دەرماڵەی جێگیر و ناجێگیر دژی هەموو یاسا بەركارەكانی عیراقە و ناتوانرێت ببڕدرێن ‌و تەنها دەتوانرێت رێكبخرێتەوە كە ئەمەش دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە.
مەبەست چییە لەڕێكخستنەوەی دەرماڵەكان؟
بۆ نموونە هەرسێ سەرۆكایەتیەكە(هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمان) دەرماڵەی لە ٢٠٠٪ ١٠٠٪ ١٥٠٪ وەردەگرن یان دەستە هەیە دەرماڵەكەی (٢٧٥%)ە، یان وەزارەت هەیە دەرماڵەی كارمەندەكانی (٢٠٠%)ە، یان( ١٠٠٪ یان ٪٧٥ ) ئەمانە پێویستیان بە رێكخستنەوەیە و كەم بكرێنەوە.
لە بەشی سێیەمی مادەی سێیەم باس لە دەرماڵەی كەمئەندامان دەكات لە پێناوی نەهێشتنی دوو مووچە، ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتەی فەرمانبەرە، بەخشینی كەم ئەندامییەكەی دەبڕدرێت ‌و لەبری ئەوە دەرماڵەی لە (بری پەككەوتەیی) بۆ خەرج دەكرێت
.
🔸 بە بڕوایی ئەگەر ئەم یاسایە جێبەجێ بكرێیت سەرشانی حكومەت سوك دەبێت لە پێدانی مووچە ئەوكات لە بری پێویستی ٨٦١ ملیار دینار بێیت زۆر كەم دەبێیتەوە پێشبینی دەكرێیت بگاتە ٦٥٠ ملیار بۆ ٧٥٠ ملیار دینار كە ئەوەش ئامانجی سەرەكی حكومەتە بۆ ئەوەی كە لەگەڵ بەغداد رێككەوت ئەو برە پارەی لە بەغدا دیت و لەگەڵ نیوەی داهاتی ناوخۆ هەموو مانگێك پارەیی مووچە خۆران بدات و لەم دۆخە دارایە خۆی دەرباز بكات.

🔹بەبڕوای من حكومەت دەیتوانی بەدەر لەیاسایی چاكسازیش ، چاكسازی بكات چونكەهەموو ئەو كارانەی كراون بەدەرن لەیاسا و هیچ سەرچاوەیەكی یاسایی پاڵپشتیان ناكات

مافپەروەر كامۆ خدر
869 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/1/2020 12:13:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ