هەواڵ
قوباد تاڵەبانی زنجیرەیەک کۆبونەوەی دەست پێکرد
 ئاڕاستە



لە دوای گەڕانەوەی شاندی دانووستانکاری هەرێم لە بەغدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی بەتایبەت یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەست پێكردوە.

ووتەبێژی فەرمی جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکردوە،  بە مەبەستی روونكردنەوەی دۆخی دانووستانەکان و هەڵوێستی هەرێم لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت پرسی شایستە داراییەكانی ھە‌رێم و بەردەوامی گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.

سە‌میر ھە‌ورامی
وتە‌بێژی فە‌رمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران
267 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/30/2020 3:47:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ