هەواڵ
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی دەکات
 ئاڕاستە

بەبۆنەی تێپەڕبونی ۲۷ ساڵ بەسەر دامەزراندنی حزبی شیوعی  کوردستان مەکتەبی سیاسی  یە کێتی پیرۆزبایی لەو حزبە دەکات.

دەقی پیرۆزباییەکە.....


بەڕێزان/ مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
پاش سڵاو...

بەبۆنەی تێپەڕبوونی (27) ساڵ بەسەر پێكهێنانی حزبی شیوعی كوردستانەوە، پیرۆزبایی گەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاراستەی ئێوە و تەواوی تێكۆشەرانی حزبی شیوعیی دۆست دەكەین.
پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵا حزبی شیوعی كوردستان و پێشتریش لەگەڵا هاوڕێیانی حزبی شیوعی عیراق پەیوەندییەكی هاوخەباتانەی دێرینە، لەسەر دینگەی پتەوی ئامانجە نیشتمانیی و نەتەوەیی و دیموكراتیەكان‌و وەك ڕێبازی فیكریش، لەسەر هاوئامانجی دادپەروەری كۆمەڵایەتی دامەزراوەو بەردەوامیش دەبێت.
لەم هەلومەرجە دژوارەی ژیان‌و گوزەرانی خەڵكی كوردستانیش، كە پێویستی بە یەكریزی و شاندانە بەر ئەركە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكان هەیە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بانگەوازی حزبە تێكۆشەرەكەتان ‌و هەموو هێزە دەربەستەكانی گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان دەكات، پێكەوە تەگبیری هاوبەش بكەین بۆ چاككردنی گوزەرانی هاووڵاتیان و چاكسازیی ڕاستەقینەو هەمەلایەتە، لەسەرجەم سێكتەرەكان بە ستێكتەری رێككەوتن لەگەڵا حكومەتی ئیتحادیش بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان و تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە نەخوازراوە.
جارێكی تر یادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزبێت.

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
30/6/2020
31 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/30/2020 3:45:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ