هەواڵ
سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپا
 ئاڕاستە

سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٦/٢٩ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپا و دواین گۆڕانکارییە سیاسیەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە خرایە روو.

لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و چۆنیەتی پتەوکردنی ئەو پەیوەندیانە لە زۆربەی بوارەکاندا، ھاوکات جەختیشکرایەوە لەگرنگی پارێزگاریکردن لە سەروەری و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری عێراق.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار مکوڕی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکی دۆستانە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەھێزکردنی هەوڵەکان بە ئاڕاستەی چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەو جیهان، ھاوکات بەبایەخیشەوە باسی لە رۆڵی یەکێتی ئەوروپا کرد لە جەنگی دژ بە تیرۆر.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بەرهەم ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی عێراق بە گرنگیەکی زۆرەوە دەڕوانێتە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوبەشی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش بکات، ھەروەھا خەجتیشیکردەوە لەپێویستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەرەنجامەکانی پەتای کۆرۆنا و کاریگەریەکانی لەسەر دۆخی ئابووری.

لەلای خۆیانەوە باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپا، پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ سەروەری و سەقامگیری عێراق و پابەندبوونیان بە هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا کردەوە بەجۆرێک زامنی سەلامەتی گەلان بکات.
46 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/29/2020 7:09:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ