هەواڵ
روونكردنەوەیەكی گرنگ لەسەرۆكی پەرلەمانەوە لەبارەی پارێزبەندییەكەی سۆران عومەر
 ئاڕاستە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوبكرێتەوەو سیفەتی ئیلزامی وەربگرێت.

نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بەو نوسراوەی سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمان كە ئاراستەی پەرلەمانتار سۆران عومەر كراوە بۆئەوەی لەبەردەم دادگای لێكۆڵینەوە ئامادەبێت، رایگەیاندووە، نوسراوەكەی دیوان بابەتێكی تەواو ئیداری و رێكارییە، سەرۆكی پەرلەمانیش جەخت لەسەر هەڵوێستی پێشووی دەكاتەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 4ی ساڵی 2020.

146 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/29/2020 7:02:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ