هەواڵ
سەرۆکایەتی یەکێتی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە
 ئاڕاستە


سەرۆکایەتی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین مام ئەحمەد مەمەند ئاوا دەکات.

دەقی پرسە نامەکە.....

بەڕێزان خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین مام ئەحمەد مەمەند ئاوا.

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین،  مام ئەحمەد مەمەند ئاوا ناسراو بە ( مام ئەحمەدە خۆڵە) مان پێگەیشت. بۆ ئەو خەمە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و بەشداری خەمتانین.
 
مام ئەحمەد مەمەند ئاوا، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و سەرەتاکان و دانەبڕاوی شۆڕشی نوێ بوو. لەساڵی ١٩٧٦ ژیانی پێشمەرگایەتی  ھەڵبژارد و بەدرێژایی تەمەنی، ھەمیشە لەسەنگەری بەرگری و گەلەکەی مایه‌وه و، ھەر لەو پێناوەشدا شەھید عەلی کوڕی بەخشی بە نیشتمان. 
 
لەدەستدانی کەسایەتییەکی نیشتمان پەروەر و تێکۆشەرێکی دێرین، داخێکی سەختە، ھیوادارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت و رۆحی ھەڤاڵی کۆچکردووشمان شادبێت.

سەرۆکایەتیی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
122 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/29/2020 6:57:33 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ