هەواڵ
با باره‌گاكانمان دابخه‌ین و بڕۆینەوە ماڵەوە !
 ئاڕاستە


ده‌رد و به‌ڵاى جیهان شتێكه‌ و ڕه‌فتار و سه‌ركێشی هه‌ندێك ده‌وڵه‌تیش شتێكى تر ، خه‌م‌ و مه‌ینه‌تى خه‌ڵك‌ و هاووڵاتی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌ بۆ خۆى چیرۆكێكى پڕ ئازاره‌ و چاوچنۆكى‌ و به‌دخویی ده‌سه‌ڵاتدار و خه‌یاڵى هه‌ندێك ده‌وڵه‌تیش بۆ داگیركاریی چیرۆكێكى تره‌ ، ئه‌وه‌تا له‌ كاتێكدا هه‌موو وڵاتانی جیهان سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر‌‌ن بۆ بنه‌بڕكردنى ئه‌م په‌تاییه‌ی كه‌ به‌رۆكی هه‌مووانی گرتوه‌ته‌وه‌ و به‌شوێن دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمى كه‌مكردنه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كانى ئه‌و لێكه‌وته‌ ئابووریانەن كه‌ ئه‌و دۆخه‌ی خوڵقاندووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ تووشی نه‌هامه‌تی كردووین ، كەچی دراوسێكانمان ئا له‌م بارودۆخه‌ مه‌ترسیدار و پڕ له‌ مه‌رگه‌ساته‌شدا ، له‌جێبه‌جێكردنی خه‌ونی داگیركاریی و پیلان و به‌رنامه‌ سه‌ربازیه‌كانیان ناكه‌ون ..

كۆرۆنا وای له‌ووڵاتانی دنیا كرد كه‌ واز له‌ شه‌ڕ و ناكۆكی و كۆنه‌قینی نێوانیان بێنن ، ئه‌و په‌تا جیهانیه‌ وایكرد كه‌ دانیشتوانی جیهان فرمێسك بۆ مردووی یه‌ك بڕێژن له‌ڕێی ته‌كنۆلۆجیاوه‌ به‌شداری له‌ خۆشی و ناخۆشی یه‌كتردا بكه‌ن ، له‌ هه‌وڵی پاراستنی هاوڵاتیانی خۆیان و وڵاتانی دراوسێیاندابن‌ و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونى زانستى‌ و پزیشكى بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و ئازار‌ و به‌ڵا جیهانییەدا ..

كه‌چی له‌كوردستانی بریندار به‌ده‌یان زامى هه‌مه‌جۆر ، له‌و سه‌رزه‌مینه‌ى كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك باجى جوگرافیا و مێژوو ده‌دا ، ئا له‌م سه‌رده‌مه‌ پڕ له‌نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تیه‌شدا له‌لایه‌كه‌وه‌ شه‌مشه‌كوێره‌كانی داعش هێرش ئه‌كه‌نه‌سه‌ر گوندنشینه‌كانی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانمان و له‌ چاو تروكانێكدا كۆتایی به‌ژیانی ده‌یان خێر له‌خۆ نه‌دیوو دێنن و هه‌ر شه‌وه‌ و كێڵگه‌یه‌كی به‌ خوێن و ئاره‌قه‌ ئاودراو ئه‌سوتێنن و وه‌ك به‌رزه‌كی بانانیش بۆی ده‌رئه‌چن …

له‌لایه‌كى تر ئێرانیش كه خۆی‌ به‌ده‌ست هه‌زاران ده‌رده‌وه‌ ئه‌ناڵێت بۆ به‌دبه‌ختی هه‌رێمه‌كه‌مانی لا بووه‌ته‌ ساحه‌یه‌كی فتبوڵ و هه‌ركات دڵی ته‌نگی ئاغا جان هه‌وه‌سی یاری توپتۆپێنی كرد ئه‌وا چه‌ند تۆپێكمان تێ ئه‌گرێت….!!

ئه‌وه‌ سوڵتانه‌ سه‌رلێشێواوه‌كه‌ی توركیاش له‌م سه‌رده‌می كۆرۆنایەدا دوای كڵاوی با بردوو كه‌وتووه‌ و لێمان بووه‌ته‌ تاعونی سه‌رده‌می سه‌فه‌ربه‌رلك و به‌بێ گوێدانه‌ هیچ یاسا و رێسا و بنه‌مایه‌كی هاوسێیه‌تی شه‌وانه ‌له‌ ئاسمانه‌وه‌ كۆماندۆ و جه‌ندرمه‌مان وه‌ك (كووله‌) به‌سه‌ردا ئه‌بارێنێ و به‌ به‌رچاوی خۆمان و جیهان و هاوپه‌یمانانه‌وه‌ گوند و شارۆچكه‌كانمان داگیر و تۆپباران ئه‌كات و نه‌ك هه‌ر هه‌رێم به‌ڵكو هه‌موو عێراقیش به‌چاوی شارۆچكه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی خۆی ته‌ماشا ئه‌كات..!!

به‌ كوردی و كورتی ئه‌وه‌ به‌شه‌ سیاسییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ سه‌رگه‌ردانه‌یه‌ ، خۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ش ، كه‌ دۆخی ناوخۆیه‌ له‌و باشتر نیه‌ ، سه‌باره‌ت به‌ به‌شه‌ ئابوورییه‌كه‌شی وه‌ك ئه‌بینین هه‌ر حكومه‌ته‌ و به‌جۆرێك قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیووه‌ و به‌شێوازی خۆی و به‌ پێی توانای خۆی هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازارو نیگه‌رانی دانیشتوانه‌كه‌ی و پاراستنی ژیانی مرۆڤه‌كان ئه‌دات، ئا له‌وه‌شدا ئێمه‌ جیاوازین.

ئێمه‌ كه‌وتووینه‌ته‌ نێوان به‌رداشی دوو حكومه‌تی موفلیس و تا قوڕقوڕاگه‌ له‌قه‌رزا چه‌قیوو ، دوو حكومه‌تی ئاینده‌ لێڵ و بێ ده‌سه‌ڵات، دوو حكومه‌تی له‌یه‌ك زویر و له‌یه‌ك دابڕاو ، دوو حكومه‌تی پشت به‌ستوو به‌ پشك پشكێنه‌ و دار ده‌ستی سوڵتان و مسته‌رو ئاغا و مسیۆ و پاشا و ئه‌میرو خاوه‌نشكۆ و شازاده‌كان…!!

ئه‌گه‌ر ناتوانین پارێزگاری نه‌ له‌ئاسمان و نه‌ له‌خاك و نه‌ له‌ سنور و نه‌ له‌بوونه‌وه‌ره‌كانی سه‌ر زه‌وی و نه‌ نه‌وته‌ سه‌ربه‌گۆبه‌نده‌كه‌ی ژێر زه‌ویمان بكه‌ین ، ئه‌گه‌ر ناتوانین له‌سه‌ر ژیانی شوانێك و گوڵه‌به‌رۆژه‌ فرۆشێك بێینه‌ ده‌نگ ، ئه‌گه‌ر پێمان ناكرێت داكۆكی له‌ بریاڕ و پرۆژه‌ و به‌رنامه‌كانمان بكه‌ین و وه‌ك مه‌ڕی مردوو سه‌رشۆر ئه‌كه‌ین ، باشتر وایه‌ باره‌گاكانمان دابخه‌ین و بڕۆینه‌وه‌ ماڵەوە و هه‌ركه‌سێک له‌ماڵی خۆی سه‌ری خۆی شۆڕ بكات ..!

ئه‌م پێشنیاره‌م ته‌نیا بۆ یه‌كێتی نیه ،‌ به‌ڵكو بۆ گشت حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانە ، یان ئه‌وه‌تا با باره‌گاكانمان دابخه‌ین و بڕۆینەوە ماڵەوە یانیش فه‌رموون باپێكه‌وه‌ هه‌ر له‌سبه‌ینێ وه‌ به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی دروست بكه‌ین ، چیتر ڕێگه‌ به‌شكاندنی شكۆ و به‌زاندنی سنوره‌كانمان و برسیه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان نه‌ده‌ین ، با خۆمان شه‌رمه‌زاری مێژوو و نه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌م وڵاته‌ نه‌كه‌ین ..ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ ده‌خه‌ویت چى تر وامه‌خه‌وه‌
ناته‌ندروسترین جۆرى خه‌و كام شێوه‌یه‌یه‌
ڤانیا 

خه‌وتن له‌سه‌ر ده‌م یان له‌سه‌ر سك زۆربه‌مان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین به‌و شێوازه‌ بخه‌وین یان وا ڕاهاتوین كه‌به‌ده‌ما نه‌بێت خه‌ومان لێ نه‌كه‌وێت .
به‌ڵام له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه‌ پزیشكان به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو نوستن له‌سه‌ر ده‌م زیانێكى زۆر به‌چاو ده‌گه‌یه‌نێت ،
له‌خواره‌وه‌ باس له‌زیانه‌كانى خه‌وتن له‌سه‌ر ده‌م ده‌خه‌ینه‌ ڕوو :-
*كردارى هه‌رس و مژینى گه‌ده‌ دوا ده‌خات .
*نوستن له‌سه‌ر ده‌م ئاوسانى چاو زیادده‌كات و ده‌بێته‌ هۆى چرچ بوونى پێستى ده‌وروبه‌رى چاو.
*هه‌وكردنى چاو و په‌ستانى چاو زیاد ده‌كات ، زۆرجار توشى فڕینى پێڵووى چاو بوین بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌ستانى چاو.
*ئه‌گه‌رى زۆره‌ چاو توشى ووشك بوونه‌وه‌ بكات .
*ئه‌و چاوانه‌ى توشى نه‌خۆشى قۆقزى گلێنه‌ بوونه‌ته‌وه‌ وات لێ ده‌كات قۆقزى چاوت زیاتر بێت.
*خه‌وتن له‌سه‌ر ده‌م هۆكارێكه‌ بۆ ڕوشاندنى ڕوكارى ده‌وروبه‌رى چاو و گێلێنه‌كه‌ى.

375 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/27/2020 5:23:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ