هەواڵ
وەزیری تەندروستی هەرێم،باس لەقەدەغەی هاتوچۆ دەکات
 ئاڕاستە


وەزیری تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بە هەڵکشانی ڤایرۆسی کورۆنا دەکات کە ڕۆژانە ژمارەی توش بون و گیان لەدەستدان زیاد ئەکات و قەدەغه ی هاتوچۆش بەچارەسه ر دادەنێت.
لە هەڵكشانى ئێستاى ڤایڕۆسى كۆڕۆناى نوێ COVID-19، چڕى ڤایرۆس لەناو كۆمەڵگا زۆر زیادى كردووە هەروەك هەڵگرانى ڤایرۆس و حالەتەكانى بە نیشانە و توند و ترسناك و گواستنەوە و ڕێژەى مردن زیادى كردووە دەرەنجام ڕۆژانە ژمارەى تووشبووان زۆر و ژمارەى چاكبووان كەمترە.

باشترین ڕێکار بۆ كەمکردنەوەى چڕى ئەم ڤایرۆسە تەنها بە دروستكردنى بۆشایى و لێك دووركەوتنەوەیە لەگەڵ بەستنى ماسك و بەردەوامى پشكنین.

شێوازى نوێی قەدەغەى هاتووچۆ ئەم بۆشاییە زیاد دەكات لەنێوان تاكەكانى كۆمەڵگا تا ئەوەندەى زۆربێت وە ترسناكى گواستنەوەى ڤایرۆس كەمدەبێتەوە.

د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
23 حوزەیران 2020
1266 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/23/2020 8:01:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ