هەواڵ
شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ مستەفا كازمی كۆبووەوە
 ئاڕاستە


شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێكی باڵای حكومەتی ناوەندی كۆبوونەوە. 

پاش گەیشتنی شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ 23 حوەزەیرانی 2020، لەگەڵ مستەفا كازمیی سەرۆك وەزیرانی عێراق  یەكەم كۆبوونەوەی گەڕی سێیەمی گفتوگۆكانیان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا بەچڕی گفتوگۆ کرا لەسەر بژاردەکانی هەر دوو لا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر. لە رۆژانی داهاتووشدا کۆبوونەوەکانی شاندی دانووستانکاری هەرێم و حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت.
76 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/23/2020 7:58:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ