تەندروستی
له‌ش له‌وه‌رزی‌ هاویندا پێویستی‌ به‌م خۆراكانه‌یه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌مان به‌تایبه‌تی‌ له‌وه‌رزی‌ هاویندا به‌هۆی‌ گه‌رماوه‌ ئاره‌زووی‌ جووڵه‌ی‌ له‌ش وچالاكی‌ ناكه‌ین ،زۆرجار وات لێ‌ دێت هه‌ست به‌ بێ‌ ووزه‌ی‌ له‌شت ده‌كه‌یت و بێ‌ هێز ده‌بیت ، پێویسته‌ ئه‌و خۆراكانه‌ ده‌ست نیشان بكه‌ین بۆ ووزه‌ و چالاكی‌ له‌ش .
له‌خواره‌وه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌ووزه‌ به‌خشن له‌هه‌مان كاتدا سوودێكی‌ ئێجگار زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نن :-
*خوورما: پێكهاته‌یه‌كی‌ گرنگی‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی‌ كالیسیۆم هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ووزه‌ ده‌دات به‌له‌ش.
*شۆڤان: به‌ته‌ندروسترین خۆراك داده‌نرێت ، كه‌جه‌سته‌ به‌هێز و توند ده‌كات.
*گێلاس: چالاكی‌ و ووزه‌ به‌خشی‌ گێلاس سه‌رسوڕهێنه‌ره‌  به‌شه‌ربه‌تیش هه‌مان كاریگه‌ری‌ هه‌ی .
*شیر و هه‌نگوین : خواردنه‌وه‌ی‌ په‌رداخێك شیر و هه‌نگوین پێكه‌وه‌ له‌ به‌یانیان یان ئێواران باشترینه‌ بۆ جووڵه‌و چالاكی‌ له‌ش .
*مۆز: باشترین میوه‌یه‌ بۆ ووزه‌ و به‌هێز بوونی‌ له‌ش ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین (b) ،هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ خواردنی‌ ته‌نها یه‌ك مۆز دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ بێ‌ هێزی‌ .
74 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/22/2020 12:32:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ