چی بخۆین تا ڕزگارمان بێت له چه‌ووری وورگ
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان ئاره‌زووی له‌ش و لارێكی ڕێك و جوان ده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ك ده‌زانین بوونی وورگ جه‌سته ناڕێك و ناشرین ده‌رده‌خات ، جگه له‌وه‌ی ئه‌نجامدانی وه‌رزش زۆر گرنگه بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌ووری ورگ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواردنی كۆمهلًێك میوه یارمه‌تیت ده‌دات له كه‌م بوونه‌وه‌ی ورگ و ئاوسانی.
*ئه‌ڤۆگادۆ: ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و كالیسیۆم و ریشاڵییه و یارمه‌تیت ده‌دات زیاتر هه‌ست به تێری بكه‌یت ،هه‌ربۆیه خواردنی ئه‌ڤۆگادۆ بۆ ژه‌مه‌كانت زیاد بكه.
*زه‌نجه‌فیل : باشترین چاره‌سه‌ره بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌ووری ورگ ده‌توانی پارچه‌یه‌ك زه‌نجه‌فیل بخه‌یته ناو كوپێك چاوه دوای 10 خولهك بیخۆره‌وه.
*ته‌ماته: مادده‌ی لیكۆبینی تێدایه كه دژی ئاوسانی وورگه و ته‌ماته ڕێگری قه‌ڵه‌و بونت ده‌كات.
*شوتی : له %90 ی پێكهاته‌كه‌ی ئاوه دژی هه‌وكردنی ورگ و ئاوسانیهتی و له‌ش به شێداری ده‌هێڵێته‌وه .
|