هەمەڕەنگ
سروشتییانە قژت نەرم وخاوو بکەرەوە
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
بوونی قژێکی نەرم و خاوو خەونی زۆربەمانە ، ھەروەک دەزانین ڕەنگ کردنی قژ ھۆکارێکە بۆ سووتان و تەنک بوونەوەی قژ ، ھەربۆیە قژیش بەردەوام پێویستی بە ماسکی سروشتی ھەیە .
لەخوارەوە ماسکێکی سروشتی ئاسانتان بۆ دەخەینە ڕوو کەوەک کیراتین و پرۆتین قژ نەرم و خاوو دەکاتەوە لەگەڵ ئەوەبەردەوام بیت لەسەری قژت پڕ دەکات.
پێکھاتەی ماسکەکە:-
*یەک ھێلکە 
*یەک مۆز
دەبێت زۆ ر جوان تێکەڵیان بکەیت پاشان لەھەموو قژەکەتی بدە ئینجا دەتوانی بەزەرفێک قژەکەت داپۆشیت .
بابۆ ماوەی ٢ کاتژمێر پێوەی بمێنێتەوە پاشان بەئاوی شلەتێن بیشۆ .
بەردەوام بوونت لەسەر ئەم ماسکە یارمەتی قژەکەت دەدات کە کاریگەری خێراتر دەربکەوێت.
152 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2020 11:13:21 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ