هەواڵ
حەفتاوحەوت کەسی تر لەسلێمانی توشی کۆرۆنا بون
 ئاڕاستە

بە گوێرەی دەرەنجامی نوێی وەزارەتی تەندروستی هەرێم  ۷۷کەسی تر لەسلێمانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ٧٧ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چل پیاو و بیست و پێنج یٔافرەت و سێ کچی گەنج و سێ کوڕی گەنچ و شەش منداڵ، بیست و یەك تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەکەی دیکە نیشانەیان هەیە.

پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچاماڵ.
پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت.
 شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
 
وەزارەتی تەندروستی
 ٤ حوزەیران ٢٠٢٠



88 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/4/2020 11:49:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ