ئابوری
دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
بەپێی زانیاریەکان بۆ دابەشكردنی موچە حکومەتی هەرێم  پارەی پێویستی لەبەردەستدایە، چاوەرواندەکرێت  لەم هەفتەیە خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان بڵاوبکاتەوە.


بەپێی زانیاریەکانى ئاڕاسته‌ لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکانی هەرێم لەرۆژی یەکشەممە، بری ئەو  ٤۰۰ ملیار دینارەی حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی  ناردووە، بکرێتە سەر  حساب  لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، دواتر  پارەکە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتەی هەرێم دەکرێت.
ئەگەر هەیە  رۆژی سێ شەمە   دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی ساڵی ۲۰۲۰  بکرێت.

داهاتی حكومەتی هەرێم بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیەیە:
400 ملیار دیناری بەغداد
350 ملیار دیناری قەرز، كە حكومەت لەدەرەوە كردویەتی
150 ملیار دینار داهاتی نەوت و ناوخۆ

هەربە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاوکراوەتەوە،كۆی گشتی داهاتی حكومەت بۆ ئەم مانگە تا ئێستا گەیشتوەتە ( 900 ملیار) دینار.
1209 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/30/2020 10:44:09 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ