هەواڵ
دواجار ژنەکەی قەڵادزە گیانی لەدەستدا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوای 5 ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 28 ی ئایاری 2020 ژنە سوتاوەکەی قەڵادزە گیانی لەدەستدا.

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " دوای ئەوەیئێوارەی ڕۆژی 23/5/2020 کاتژمێر 5:30 خولەک ژنێک بەناوی ( د . ئـ . ح ) لەدایک بووی ساڵی 1987 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین بە سوتای گەیەندرایە سلێمانی، پاش( 5 ) ڕۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانی لەدەستدا " .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانە ڕێژەی سوتاوی ئەو ژنە 100% بووە ، لەوکاتەدا و  بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ چارەسەر لە قەڵادزەوە بەڕێکرا بۆ شاری سلێمانی .
880 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/28/2020 4:53:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ