هەواڵ
شازدە کەسی تر لەسلێمانی توشی کۆرۆنا بون
 ئاڕاستە

دەرەنجامی نوێی  وەزارەتی تەندروستی بڵاوکرایەوە کە شازدە کەسی تر لەشاری سلێمانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەک کچ و یەک کوڕی گەنج، چواردە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
٢٧ ئایار ٢٠٢٠
145 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/27/2020 11:06:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ