هەواڵ
دوای 6 ڕۆژ لە دیارنەمانی ، تەرمی گەنجەکەی قەڵادزە دۆزرایەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

پاش ئەوەی کەسوکاری ( ڕابه‌ر  محمدامین ایبراهیم ) كه‌ باوكی ناسراوه‌ به‌ وه‌ستا محمدامینی كه‌باب چی، شەوی  3  شەممە 19/5/2020 لە بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن لەسەر ئەوەی کوڕەکەیان پاش ئەوەی نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ڕۆیشتۆتە دەرەوە نەگەڕاوەتەوە و دوای تێپەڕ بوونی 6 ڕۆژ  بەسەر سکاڵاکەش ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گوندی ( شۆڕان ) دۆزرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
وردەکاری ئەم ڕووداوەی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە "
ئێوارەی ئەمڕۆ 2 شەممە تەرمی گەنجێک بەناوی ( ڕ . م . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی 1993 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی کارەبا، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە ئاسەواری گولـلـەیەک بەسەر جەستەیەوە هەیە و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکانیش کوژراوە، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی" .

ئاماژە بەوەشکراوە " دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە بە ماددەی 406 ڕێکخراوە و بە فەرمانی دادوەریش 2 کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".

258 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/25/2020 11:53:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ