هەواڵ
هەشت کەسی تر لەشاری سلێمانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
 ئاڕاستە


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم  لە دەرخستنی دەرەنجامێکی نوێدا هەشت کەسی تری توش بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، پێنج ئافرەتی تەمەن ٦٧ و ٤٧ و ٤٧ و ٣٨ و ٣٧ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٥٧ و ٣٧ و ٢٦ ساڵ، تەنها یەکێکیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە دانیشتووی شاری سلێمانیە و یەکێکی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە دانیشتووی قەزای ڕانیەیە و شەش تووشبووەکەی تر بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی پشکنینی تاقیگەیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتووی شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
٢٣  ئایار ٢٠٢٠
87 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/24/2020 3:07:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ