هەواڵ
تەندروستی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
 ئاڕاستە

دوابەدوای ئەوەی بڵاوکرایەوە کە هاوڵاتی یەکی دەڤەری ڕاپەڕین تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ، بۆ هۆی نیگەرانی دانیشتوان سنورە .

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاندروستی ڕاپەڕین ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لە ڕوونکردنەوەدا کە وێنەیەکی بۆ ئاڕاستە نێردراوە تێیدا هاتوە " ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە ئەو هاوڵاتیەی کەهەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایەولەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە ڕاگەیاندرا ، ئەو هاوڵاتیە دوای ئەوەی لەوڵاتی ئێران لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە گەراوەتەوە هەرێمی کوردستان لەشار ی سلێمانی کەرەنتینکراوەو دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە ئەو هاوڵاتیە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەڵام ئەو هاوڵاتیە بەهیچ شێوەیەک نەگەڕاوەتەوە سنوری ڕاپەڕین و تێکەڵی هاوڵاتیانی سنورەکە نەبووە " 
122 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/24/2020 2:51:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ