هەواڵ
جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانان پیرۆزبێت
 ئاڕاستە

بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەڵبەندی سلێمانی(ی.ن.ک)،  پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان و شاری سلێمانی دەکەم، لەم بۆنە پڕخێر و پیرۆزەدا لە بەر سەلامەتی تەندروستی هەمووان و ڕێگرتن لە تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناچارین پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بین، داواکارین لە خوای گەورە تەقوا و ڕۆژووی هەموان قبوڵ بکات، هیوا خوازین ئەم جەژنە هۆکاری یەکڕیزی کورد و بەدی هاتنی سەرجەم خواستە (ئاینی و نەتەوەیی و نیشتمانی و مرۆیی)ەکان بێت،  هەروەها دەربازبون بێت لەم قەیرانانە و دەروازەی چونە ناو قۆناغێکی پڕ خێر و بەرەکەت بێت. 

بەداخەوە ئه‌مساڵ له‌ كاتێكدا جه‌ژن ده‌كه‌ینه‌وه‌، لێکەوتەی قەیرانەکانی ڕابردوو، نوێترینیشیان قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دواکەوتنی موچە و وەستاندنی پرۆژەکان و داخستنی بازاڕی بە دواداهاتوه‌، ئه‌مه‌ش ڕەوشی ژیانی خەڵکی هێندەیتر ئەستەم کرد، دەبێت حکومەتی هەرێم، هەرچی زووە ڕێگا چارەکان دەستنیشان بکات، بۆ کۆتایی هێنانی دواکەوتنی موچە، ڕەتیشی دەکەینەوە بابەتی موچە بە سیاسی بکرێت، هەروەها لەگەڵ خستنەوەگەڕی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانین کە پێمان وایە بە هۆیەوە دەستی کار دەبوژێنێتەوە، ڕاز و نیازەکانیشمان هاوبەش بکەین و لە خوای باڵادەست داوابکەین، ئەم پەتایەمان لێدووربخاتەوە و بەزوترین کات بگەڕێینەوە بۆ سروشتی ژیانی ڕاستەقینەی خۆمان.  

له‌ كۆتاییدا سوپاسی خۆڕاگری و ماندووبونتان ده‌كه‌ین، پێتان راده‌گه‌یه‌نین وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانمان بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ و پلانی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی ئیداری (كارگێڕی . دارایی)یش یه‌كێكه‌ له‌ ئەولەویەتی کارکردنمان بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چونی كاروباری ئیداری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتینات و خزمه‌تكردنی زیاتر، جارێكیتر جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانتان پیرۆزبێت، به‌ره‌كه‌تی پیرۆزیه‌كه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردی به‌ دوادابێت. 

جەزای سەید مجید
لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی
80 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/23/2020 2:55:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ