هەواڵ
سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی جەژن لە سەرکردەی چەند وڵاتێک دەکات وپێکەوە قسەیان کردوە.
 ئاڕاستە

سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح، ٢٠٢٠/٥/٢١ لە رێی پەیوەندی تەلەفۆنی بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەیی وڵاتان قسەیکرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا، سەرۆک بەرهەم، گەرمترین پیرۆزبایی، لە شا سەلمان کوڕی عەبدولعزیز پادشای شانشینی سعودیە و میری دەوڵەتی کوەیت، شێخ سەباح ئەحمەد ئەلسەباح و میری دەوڵەتی قەتەر، شێخ تەمیم کوڕی حەمەد ئال سانی و حەمەد کوڕی عیسا ئال خەلیفە پادشای بەحرێن و سەرۆکی فەلەستین مەحمود عەباس، کرد و هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ سەرکردەکان و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلان ئەو وڵاتانە خواست، داواشی لە خودای گەورە کرد کە ئەم بۆنە پیرۆزە بکاتە مایەی خێر و بەرەکەت و سەقامگیری  بۆ موسڵمانان و پاراستنی گەلانی ناوچەکە و جیھان لەمەترسی پەتای کۆرۆنا.

لەلای خۆیانەوە، سەرکردەی وڵاتان، گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانیان لە سەرۆک بەرهەم کرد و داواشیان لە خودای گەوەرە کرد گەلی عێراق بپارێزێت و ھەمیشە لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیدا بێت.  

سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان باسیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی بەهێزکردنی هاریکاری ھاوبەش کردەوە، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزێت و ببێتە مایەی بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا.
168 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/22/2020 2:11:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ