هەواڵ
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٨٧) بڵاوکرایەوە
 ئاڕاستە

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١١١٤٩) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٦٧٧) هاووڵاتی لە (٣٠) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٨٣) لە هەولێر، (١٠٥) لە سلێمانی، (٢٨٩) لە دهۆك. وە (١٠٤٧٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٣٢) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین 
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٣٠٩) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٧٩٥) هەولێر، (٢٩٦) سلێمانی، (٢١٨) دهۆك. دەرەنجام (١٠) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٥) پۆزەتیڤ: پیاوێکێ تەمەن (٨٥) ساڵ و (٢) کوڕی گەنج تەمەنیان (١٦)، (١٢) ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن (١٩) ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن (١٣) هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوەیسن لە شاری هەولێر. 
پارێزگای سلێمانی (٥) پۆزەتیڤ: (٣) ئافرەت تەمەنیان (69)، (46)، (38) ساڵ و پیاوێكی تەمەن (44) ساڵ و کوڕێکی گەنجی (18) ساڵ، سێ لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٦٤٥٩١) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٥٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٨٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٦٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

     وەزارەتی تەندروستی          
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
           ٢١ ئایار ٢٠٢٠
113 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/22/2020 3:43:06 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ