هەواڵ
به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى ئارایشتگایه‌ك داده‌خرێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


 
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگایه‌ك به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ به‌تایبه‌تى ته‌ندروستى سزاده‌دات.

"شاتو حسێن" سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به‌ ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند :  "به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌ گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستییه‌كان، لیژنه‌كه‌ بڕیارى داخستنى  ئارایشتگای سویدنى دا  له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی زه‌رگه‌ته‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ئارایشتگای سویدن داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها شوێنه‌كه‌ش ناكرێته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن تیایدا جێبه‌جێ ده‌كرێت".
104 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2020 11:18:53 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ