هەواڵ
عێراق قەرزی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن وەرده‌گرێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


لیژنەی راگەیاندن و گەیاندن لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ، نوسراوێكیان لەدادگای باڵاوە بەدەستگەیشتووە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن كە لەناویاندا كۆڕەك و ئاسیا سێڵی تێدایە.  
 

نەعیم عەبودى سەرۆكی لیژنەی راگەیاندن و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی ڕاگەیاند: لیژنەكەیان لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە نوسراوێكی بەدەستگەیشتووە و تیایدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بڕیارەكانی ئەنجومەنەكەیان بۆ تانەدان لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندن جێبەجێ دەكرێت و ئەو بڕیارانەی كە دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان لەبارەی قەرزی كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردنەوە دەریكردوون بەهای یاساییان نیە.  

  

ڕوونیشیكردەوە: بەوەش بڕێكی زۆر لەداهات بۆ خەزێنەی عێراق دەگەڕێتەوە كە قەرزی سەر ئەو كۆمپانیایانەن و ئەو فەرمانەش لەنزیكترین كاتدا بەپەلە جێبەجێ دەكرێن.  

112 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2020 10:56:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ