هەواڵ
ته‌رمى چوار منداڵه‌ خنكاوه‌كه‌ى داقووق دۆزرانه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


به‌ره‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ پاش گرتنه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ى داقووق ته‌رمى هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ى دوێنێ دۆزرانه‌وه‌.

نه‌قیب قه‌یس عه‌بدولڕه‌زاق، گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی كه‌ركووك رایگه‌یاند:  دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو ئیداره‌ی كه‌ركووك بڕیاری گرتنه‌وه‌ی ئاوی داقووقیدا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21-05-2020 ته‌رمی هه‌ر چوار منداڵه‌كان دۆزرانه‌وه‌.

گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی كه‌ركووك ده‌شڵێت : دوای ئه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی دابه‌زی هه‌ر له‌نزیك پرده‌كه‌ ته‌رمی هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ به‌ هاوكاری كه‌سوكاره‌كه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه‌.

ناوی ئه‌و چوار خوشك و برایه‌ی له‌ ئاوه‌كه‌دا خنكاون:

عه‌ممار فایه‌ق مۆفه‌ق ته‌مه‌نی 10 ساڵ
به‌یدا فایه‌ق مۆفه‌ق ته‌مه‌ن 12 ساڵ
كه‌ڕاڕ فایه‌ق مۆفه‌ق ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ 
شه‌هد فایه‌ق مۆفه‌ق ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ

به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 20-05-2020 به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌ رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك - داقووق، ئۆتۆمبێلێك به‌ شه‌ش سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌ نێو ئاوی پرۆژه‌ی داقووقه‌وه‌، دایك و باوكیان رزگارییان بوو، به‌ڵام چوار سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌ كه‌ دوو خوشك و دوو برابوون له‌نێو ئاوه‌كه‌دا بێسه‌روشوێن بوون. دوای گه‌ڕانێكی زۆر به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كانیان له‌نێو ئاوه‌كه‌دا دۆزرانه‌وه‌.

504 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2020 10:42:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ