هەواڵ
سلێمانى.. له‌ڕوداوێكى هاتوچۆدا كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


به‌هۆى ڕوداوێكى  هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی - بازیان  ئێواره‌ى دوێنێ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنجی دیكه‌ش برینداربون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی دوێنێ روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دو ئۆتۆمبێلی (نیسان پیكاب و هیوندای تایبه‌ت)، له‌سه‌ر رێگه‌ی بازیان- سلێمانی رویدا به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنجی دیكه‌ش برینداربون.
ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ 36 ساڵه‌ و ناوی (هه‌ژار سالار كه‌ریم)ه‌ و خێزانداره‌ و خاوه‌نی دو كوڕ و كچێكه‌.
ئه‌و كه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ست داوه‌ دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌  و راهێنه‌ری له‌شجوانی بوه‌ و له‌ چه‌ند پێشبڕكێیه‌كی له‌شجوانی توانیویه‌تی خه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێت.
570 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2020 10:25:16 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ